Usar o APKPure APP
Obter o APK da versão antiga de حوجرەی کوردستان para Android
ئەپڵیکەیشنێک بۆ زیاتر ئاشنابوون بە ئاینی ئیسلام
بسم الله الرحمن الرحيم
ل
سەرەتا پیرۆزبایی لە خۆم و ھەموو خوێندکارەکانی زانستە شەرعیەکان دەکەم بە بۆنەی دروستکردنی ئەپێکی لەمر شێوەیە یەکەمجا.
پاش ھەست کردن بە لاوازی یوتوبی کوردی لە بواری عیلمە شەرعیەکاندا سوپاس بۆ خوا پاش 4 ساڵ کارکردن توانيمان قۆناغێکی زۆر باش ببڕین و کۆمەڵێک کتێب و وانەی زۆر دابنێین لە یوتوبی کەناڵەکەمان بە ناوی (حوجرەی کوردستان), کە تا ئێستا کۆی ئەو وانانەی ئەپڵۆدکراوە, گەشتووەتە 6660 وانە.
سوپاس بۆ خوا تا ئێستاش بەبەردەوامی وانە لەکەناڵەکەماندا ئەپڵۆد ئەکرێ, لەڕاستیدا مۆنتاج و ئەپڵۆدی یەک وانە, بە نزیکی پێویستی بە 20 خولەک کارکردنە, بەڵام بە تەوفیقی ئیلاهی توانیمان ئەم خزمەتە بچووکە بکەین.
لەئێستادا ژمارەی ئەو کتێبانەی لەزانستەکاندا دامان ناون بەم شێوەیەن:
١- النحو: ٢٧ کتێب
٢- الصرف: ١٣ کتێب
٣- الفقە: ١٤ کتێب
٤- العقیدة: ٣ کتێب
٥- أصول الفقە: ٧ کتێب
٦-البلاغة: ٦ کتێب
٧- الوضع: ١ کتێب
٨- العروض: ٢ کتێب
٩- المنطق: ٣ کتێب
١٠-علم الحدیث: ٥ کتێب
ئەم کتێبانە ھەندێکیان بە شەرحی دوو مامۆستا یان زیاتر دامان ناون واتە دوبارەکانیشمان بە کتێوێک داناە.
کارکردنمان مەنھەجی بووە ھەوڵمانداوە کام کتێبە لە حوجرەکاندا خوێندراوە ئەوانە بڵاو بکەینەوە خۆشحاڵانە زۆربەی کتێبە باڵاکانی زانستەکانمان بڵاو کردۆتەوە لەنێویاندا: جمع الجوامع - مختصر المعاني - سیوطی - جامي - مغني اللبیب - تدریب الراوي - تصریف الملا علي - شرح النظام - منھاج الطالبین - عبدالله یزدي.
وە ھەوڵمانداوە لەھەموو زانستەکاندا ئاستی سەرەتایی و ناوەندی و کۆتایی دابنێین بە شوکرانەی خوا سەرکەوندی.
پاش ئەم کارانە بۆ زیاتر پێشخستنی کارەکان و ئاسانکاری زیاتر ھەستاین بە دروستکردنی ئەپێک بە ناوی حوجرەی کوردستان بە ئومێدی ئەوەی بتوانین خزمەتێکی زیاتر بە زانستەکان و خوێندکاران بکەین.
ولله الحمد والمنة.
Last updated on Feb 23, 2021
UI Improvements
Enviado por
أبو انس الشامي
Requer Android
Android 5.1+
Categoria
Relatório
حوجرەی کوردستان
1.2.0 by Node Code
Feb 23, 2021